پەرلەمانتارێکی کورد دەستخۆشی لەبرینی مووچەی هەرێم دەکات

پەرلەمانتارێکی کوردی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق خۆشحاڵە بەبڕینی مووچەی هەرێم و دەستخۆشی لەو کارەی حکومەتی بەغدا دەکات.


حەنین قەدۆ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەمینداری گردبونەوەی شەبەكی دیموكراتی رایدەگەیەنێت "برینی بەشە مووچەی هەرێم هەنگاوێكی درەنگ وەختی حكومەتی عێراقی بوو، بەڵام گرنگ بو بۆ پاراستنی  سامانی عێراق".


قەدۆ کە كوردی شەبەكە، دەشڵێت "١٤ مانگە حكومەتی هەرێم پەبەند نەبووە بە یاسای بودجە كە پێویست بو ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت تەسلیم بكات، حكومەتی عێراق زۆریش لەسەری وەستا".


ئەو ئەندام پەرلەمانە باس لەوەش دەکات، جگە لەو ٤٦٠ هەزار بەرمیلە نەوتەی كە خۆیان دەریدەهێنن، حكومەتی هەرێم ئێستاش نەوت لە موسل و كەركوك دەدزن و دەیفرۆشن.
 


AM:09:32:28/04/2020