یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاریزانێکی بۆ چوون ئازاد دەکات و رێگەی دەدات یانەکە جێبهێڵێت.
ئەمڕۆ بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە رێگە بە چوونی ئارسری یاریزانی دەدات پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات و رێگەی داوە گفتووگۆ لەگەڵ ئەو یانەیە بکات.
هەرچەندە ئارسر رەتیکردووەتەوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، بەڵام رۆژنامەکان دووپاتی دەکەنەوە ئەو یانەیە ئەگەر گرێبەستێکی باشی بۆ بێت ئەوا پەیوەندی بەو یانەوە دەکات و یانەکەشی رێگری لێ ناکات.
ئارسر بە ئاستێکی بەرزەوە لە هێڵی ناوەند لەگەڵ بەرشەلۆنە دەرکەورتوووە، ئەمەش وای لە چەندین یانەی ئەوروپا کردووە گرنگی بە گواستنەوەی بدەن.