سێ یاریزان لە لیستی رەشی زیدانن


سێ یاریزان لە لیستی رەشی زیداندان و  ئەو راهێنەرە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.

زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە دەستبەرداری هەریەکە لە بەیڵ  و جەیمس ببێت،بەڵام ئێستا یاریزانێکی تری بۆ زیاد بووە کە ئەویش سیبایۆسە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، سیبایۆس کە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی ئارسناڵ یاری دەکات، زیدان رێگە نادات بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی، ئەو دەیەوێت دەستبەرداری ببێت و ناوی چووەتە لیستی رەشی ئەو راهێنەرەوە.
هەروەها ئەو وراهێنەرە ناوی چەند یاریزانێکی داوە بە سەرۆکایەتی یانەکە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ببێت، لەسەروی هەموویانەوە ئەم سێ یاریزانەیە.


PM:01:57:28/04/2020