ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەكات

بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتى هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەى چارەسەری کێشەى موچەى موچەخۆرانی هەرێم.

 

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شاندێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌ سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ ٢٨ی نیسان، سە‌ردانی بە‌غدا ‌دە‌كە‌ن".

 

سە‌بارە‌ت بە‌ ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌، سە‌میر ھە‌ورامی ڕاشیگەیاندووە" ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌، درێژە‌ پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە‌ كە‌ شاندی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق ئە‌نجامی دابوون، بە‌مە‌بە‌ستی دۆزینە‌وە‌ی رێگە‌چارە‌ بۆ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدایە‌".

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی شیعە و باڵیۆزخانەی وڵاتان کۆدەبنەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە نزیکی ٥٠ ڕۆژە موچەى موچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و هیچ موچەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ دابەشنەکراوە.

 
 


PM:03:07:28/04/2020