لهنهخۆشخانهیهكی شاری كۆیه، شهوی ڕابردوو شیشێكی گۆشتیان لهقورگی منداڵێك دهرهێنا كهخۆی كردبووی به قورگی خۆیدا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە" دوای ئەوەی منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ هێنراوەتەوە نەخۆشخانەی فێركاری شەهید د. خالد كە لە ئەنجامی یاریكردن بەشێوەی قولاب شیشێكی گۆشت برژاندن لە قورگی گیریكردبوو توانراوە رزگاری بكرێت و شیشەكە لە قورگی دەربهێنرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە" پرۆسەی دەرهێنانەكە لەلایەن د.كاوە سابیر پزیشكی شارەزای قورگ و لووت و گوێ و د.وەلید باقر، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و یوسف ئەحمەد، پزیشكی نیشتەجێی خولاو و كارمەندانی تەندروستی بەشی فریاكەوتن بە سەركەوتووی بەبێ نەشتەگەری ئەنجامدرا".
راگهیاندنی بهرێوبهرایهتی تهندروستی كۆیه داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان بن نەهێڵن یاری بە تەنی ترسناک بکەن.