نێچیرڤان بارزانی: ناكرێت مووچە و شایستە داراییەكان بكرێنە پرسێكی سیاسی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لەنوێنەری نەتەوە نوێنەری یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی هەرێم لە میانی پێشوازیکردن لە "جێنين پلاسخارت" نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، گفتوگۆیانکرد دەربارەی دۆخی دارایی عێراق و بڕینی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم.

لەڕووەوە سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند" ناكرێت مووچه‌ و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌ پرسێكى سياسى و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌غداى به‌ كارێكى ناده‌ستوورى و ناياسايى له‌ قه‌ڵه‌م دا".

هاوکات نێچیرڤان بارزانی، داواى له‌ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، ڕۆڵى خۆى بگێرێت. 

PM:05:28:28/04/2020