پزیشکان مناڵێکی دووسەریان لە سکی دایکیدا ئاشکرا کرد

لە رانیە دوای ئەنجامدانی پشكنینی سۆنار بۆ ژنێكی دووگیان دەركەوت كۆرپەكەی ناوسكی دوو سەری هەیەو لە رەگەزی مێیە.


دكتۆر فەرەیدون سەعید پزیشكی پسپۆڕی تیشك و سۆنەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوای ئەنجامدانی پشكنینی سۆنەر بۆ ئافرەتێكی دووگیانی دانیشتوی قەزای رانیە، دەركەوت كۆرپەكەی ناوسكی كۆرپەیەكی نائاساییە و لە زانستی پزیشكیدا بە (conjoined twin) واتا دووانەی پێكەوە نوساو ناسراوە، ئەم حاڵەتەش چەند جۆرێكی هەیە".


ئەو پزیشکە دەڵێت " ئەو حاڵەتەی تۆماریكردووە بریتیە لە (كۆرپەیەكی دووسەر) كە لە زمانی پزیشكیدا بە (Dicephalic para pagus) ناسراوە ، ئەمەش حاڵەتێكی زۆر دەگمەنەوە و ئەگەری روودانی بە جۆرێكە كە لە سەرو یەك ملیۆن ژنی دووگیان تەنیا لە یەك ژنی دووگیان روودەدات".


دكتۆر فەرەیدون سەعید هۆكاری روودانی ئەو حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ پیتاندنی یەك هێلكە لە لایەن دوو سپێرمەوە لە منداڵدانی دایكدا و پاشان جیا نەبوونەوی ئەو هێلكە پیتراوە لە یەكتری، واتا هۆكارەكە زگماكیە نەك هۆكاری دەرەكی وەك هۆكاری ژینگەیی و كاریگەری بەكارهێنانی دەرمان .


ئەو پزیشكە باسی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو كۆرپە دوو سەرە رەگەزی مێیە و ئێستا تەمەنی 18 هەفتەیە و تەندروستی زۆر باشە و لە هەردوو كەلەسەرەكەدا مێشكەكانی تەواو دروست بووە و كۆرپەكە یەك دڵ و دوو گورچیلە و یەك جگەری هەیە و تەندروستی دایكەكەش زۆر باشە و جێگیرە .
 


PM:09:34:28/04/2020