ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە

وه‌فدێکی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌

 

 بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم، بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسى مووچه‌ و بودجه‌ و نەوت لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق و سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت و باڵیۆزی ئه‌مەریكا له‌و وڵاتە كۆببنه‌وه‌.

 

هەر بەپێى زانیارییەکان، دواى ئەو دوو کۆبوونەوەیە بڕیارە شاندەکەى هەرێم لەگەڵ هه‌ر یه‌ك له‌ محەمەد حەلبوسى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، نوری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ كۆببنەوە.

 
شاندەكەی حكومەتی هەرێم جگە لە قوباد تاڵەبانى پێکهاتووە هەریەكە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و خالید شوانی، وەزیری  هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
 


AM:10:12:29/04/2020