ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو قەرەزەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات


ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، ئەبوبەکرد هەڵەدنی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات.

 
لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " حکومەتی قەرزاری هەرێمی کوردستان !؟'، ئەبو بەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " قەرزاری کێ نیە پێم بڵێ: قەرزاری بەغدایە نە نەوت و نەپارەی دەروازە سنووریەکان ناداتە ناوەند. قەرزاری فەرمانبەران وموچە خۆران، چوارمانگی کۆتایی ٢٠١٥ و پاشەکەوتی ساڵانی ٢٠١٦ و٢٠١٧ و٢٠١٨ و چوارمانگی ٢٠١٩.، لەبیریشتان نەچێت ئەم حکومەتە (قەرزکوێرە)مانگێکی ساڵی ١٩٩٦ یان خواردوە ساڵی ٣١ ئابەکە".

 
ئەبو بەکر هەڵەدنی دەشڵێت 'قەرزاری سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران لە ساڵی (١٩٩٢ )ەوە بڕێک لە موچەکانیان بۆخانەنشینی دەبڕدرێت، ئەو سندوقەی تائێستا چاوی بە دونیا هەڵنەهێناوە. قەرزاری نەخۆشانی شێر پەنجەیە، چونکە پارەی ناوسندوقی شێرپەنجەشی خواردوە. قەرزاری کۆمپانیاکانی نەوت وغاز .قەرزاری بازرگانان وبەڵێندەران ، کەپارەی ئەمانات وپڕۆژە تەواوکراوە کانیان وقیستەکانیان پێ نادات."

 
ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت "ئەوەی خۆشە کەس نازانێ بۆقەرزارە!؟  لەسەر دەریای نەوت وداهات قەرزار بیت".

 
لە کۆتاییدا ئەبوبەکر هەڵدەنی دەڵێت' هەر حکومەتێ خەرجی وقەرزی زیاتر بوو لەداهاتی شكست خواردووی عەیارە بیست وچوارە".

 


PM:02:26:29/04/2020