وەفدی هەرێم و بە‌غدا دوو لیژنەی دارایی و نەوتیان پێکهێنا

دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر کۆبوونەوە لەنێوان وەفدی هەرێم و عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزەو وەزیری نەوت، بڕیار درا بەپێکهێنانی دوو لیژنە، لیژنەیەکی دارایی و لیژنەیەکی نەوت.

 

دوای کۆبوونەوەیەکی دوور درێژ زیاتر لە چوار کاتژمێر لەنێوان سامر غەزبان جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزەو وەزیری نەوت لەگەڵ وەفدی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیار درا دوو لیژنە بۆ وردکردنەوە پرسی دارایی و پرسی نەوت و ئەو دوو لیژنە فەرعیە بابەتەکان ورد دەکەنەوەو رەشنووسێک ئامادە دەکەن بۆ کۆبوونەوەی بەیانی وەفدی باڵا.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو دوو لیژنە لاوەکییە هەر ئەم ئێوارەیە دەستدەکەن بەکۆبوونەوەوە، لەبەر رۆشنایی ئەو راپۆرتانەی هەردوو لیژنە ئامادەی دەکەن، سبەی لیژنەی باڵا کۆدەبنەوەو ئەگەر بگەنە رێککەوتن ئەوا رادەگەیەنرێت و هەردوولا پابەند دەبن پێوەی و لەم قۆناغەدا ئەم دوو کێشەیە چارەسەر دەبن.

 



PM:04:10:29/04/2020