لە سبەینێوە لە سلێمانی نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنرێت

بڕیارە لە سبەینێوە  لەشاری سلێمانی نرخی جۆرەکانی بەنزین کەمبکرێتەوە.

 

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" لەسەر پێشنیازی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی، بەسوپاسەوە لە ئێوارەی سبەینێ (٣٠-٤-٢٠٢٠)ەوە لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ (٥٠٠) دینار و محەسەن بۆ (٦٠٠) دینار و سۆپەر بۆ (٦٧٥) دینار دادەبەزێنرێت".

 

ئاماژە بەوەش کراوە" نزرخی جۆرەکانی بەنزین بە پاراستنی تەواوی کوالێتییەکەیانەوە، دادەبەزێنرێت".

 

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەماوەی ئەم مانگەدا ئەمە بۆ سێیەم جارە هەر جارەی بە بڕی ٢٥ دینار نرخی بەنزین دادەبەزێنرێت.





PM:08:43:29/04/2020