ئەمڕۆ ٣٠ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بە بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٢٥ دۆلارو ٨٠ سەنتە، لەکاتی داخستن بە ٢٤ دۆلارو ٢٣ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٢٤ دۆلارو ٢٨ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ١٦ دۆلارو ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنیدا بە ١٥ دۆلار بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ١٥ دۆلارو ٥٣ سەنت بوو.
ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەندی بە رێکەوتنی ئۆپێک و ئۆپێک پلاسەوە هەیە کە بڕیارە سەرەتای مانگی ئایار بکەوێتە جێبەجێکردنەوەو بەپێی رێککەوتنەکە بەرهەمهێنانی نەوت ٩،٧ ملیۆن بەرمیل رۆژانە کەم بەرهەمدەهێنرێت.