کەرکوک.. پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران.

 

ئەمڕۆ ٣٠ ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" پێنج حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکەیان تۆمار کراوە".

 

چەند رۆژێکە بەشێوەیەکی گشتی تووشبوونی کۆرۆنا لە عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە لە هەڵکشاندایە، سێ رۆژ لەمەبەر لە هەولێر ١٠ تووشبووی نوێ و حاڵەتێکی مردن راگەیەندرا، لەبەسرەو نەجەف و بەغداش حاڵەتی تووشبوون و مردن لەهەڵکشاندان. 



AM:10:43:30/04/2020