دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

لە بەیانی ئەمڕۆوە ٣٠ ی نیسان بەشێوەیەکی بەرچاو بە بەراورد بە دوێنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە دەبینێت.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٣٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٣ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزارو ٦٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٨٠٠ دینار.



AM:11:26:30/04/2020