پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی ئەم وەرزە

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەبێتە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەی و نازناوی ئەم وەرزەی پێ دەدرێت.

پاش ئەوەی حکومەتی فەرەنسا بڕیاریدا یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رابیتەی خولەکە بڕیاریداوە یانەی پاریس سانجێرمان بکاتە پاڵەوان،ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یانە فەرەنسیە لە ئێستادا پێشەنگی خولەکەیە.

پاریس سانجێرمان لە وەرزی داهاتووش بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات لەگەڵ هەردو یانەی رین و مارسیلیا.

یانەی پاریس سانجێرمان ٢٧ هەفتەی ئەنجامداوەو بە کۆکردنەوەی  ٦٨ خاڵ یەکەمی خولەکەیە.

 


PM:03:57:30/04/2020