پەرلەمانتارێکی سونە لەپەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم و دەڵێت " موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه و مانگی داهاتوش به‌ته‌واوی ده‌درێت و كه‌مناكرێته‌وه و پاره‌ی پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یه".
ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبوری پەرلەمانتاری سونە له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دەڵێت " له ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی عێراق له‌په‌یوه‌ندیدابووین، له‌ئێستاشدا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی دڵنیایی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌جۆرێك بۆ مانگی نیسان و ئایار به‌رێژه‌ی ١٠٠% موچه‌كان دابه‌شده‌كرێن و كه‌مناكرێنه‌وه".
ئەو پەرلەمانتارە سوونەیە دەشڵێت " لیژنه‌ی دارایی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكدایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مانگی حوزه‌یران و مانگه‌كانی داهاتوش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكرێت و بتوانرێت ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی روبه‌روی وڵات بوه‌ته‌وه تێپه‌ڕێندرێت."
ئەوە لەکاتێکدایە سێ رۆژە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێک لەبەغدان بۆ گەیشتن بەرێککەوتنێکی دارایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەبارەی بودجەو نەوتەوە.