کەجەکە لەبارەی بارگرژیەکانی زینی وەرتێ پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

کۆما جڤاتی کوردستان ( کەجەکە ) لەبارەی بارگرژیەکانی ناوچەی زینی وەرتێ پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە گەلی کورد " داوایی یەکێتی نەتەوەیی دەکات". 


لەو پەیامەدا کە دانەیەکەی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە " سەدان هونەرمەندی کورد بۆ ئەوەی لەنێوان هێزە سیاسییەکانی کورددا شەڕ روونەدات و نەکەونە داو و بۆسەی دووژمنانی کوردەوە بانگەوازییەکیان بڵاوکردەوە، ئەو بانگەوازییە زۆر گرنگە. دەبێت ئێمەش گوێ لەو بانگەوازەی هونەرمەندان و ڕووناکبیرانی گەلەکەی خۆمان بگرین، کە ویژدانی کۆمەڵگەن".

 
 دەربارەی رۆڵی رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران لەو کێشەیەدا، کەجەکە دەڵێت " رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی راگەیاندنە کوردیەکان، کە دەیانەوێت بە تێگەیشتن و هۆشمەندیی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەوە گەلەکەمان هۆشیار بکەنەوە، داوایان کردبوو، کە دەبێت ئاڵۆزییەکە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. ئەو بانگەوازییە داوا و خەونی گەلەکەشمانە، بیر و رامانی ڕۆژنامەنووسان و خەباتکارانی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و ئەوەی کە دەبێت کێشەکە لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، بۆ ئێمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە".
دەقی پەیامی کەجەکە...

 
پەیامی (كەجەكە)لەسەر زینی وەرتێ 

‎دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پێشمەرگەکانی بردە ناوچەیەکی قەندیل، لە رای گشتیی کورداندا هەستیارییەک روویدا، بۆ ئەوەی ئەو ئاڵۆزییە نەبێت بە شەڕ، چەندین بانگەوازیی بڵاوکرانەوە. ئەو بانگەوازیی و هەستیارییانەی ناو ڕای گشتیی کوردان زۆر بەهادار و بەنرخن، بەبڕوای ئێمە ئەو هەڵوێستە نیشانەیەکی زەق و روونی نەتەوەییبوونی دیموکراتیکی گەلی کوردە. ئەو هەڵوێستە لە بەرامبەر ئاڵۆزیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، چاوەڕوانی و تامەزرۆیی گەلەکەمان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی خستەڕوو.

 
‎بانگەوازیی هونەرمەندانی کورد زۆر گرنگە

 
‎سەدان هونەرمەندی کورد بۆ ئەوەی لەنێوان هێزە سیاسییەکانی کورددا شەڕ روونەدات و نەکەونە داو و بۆسەی دووژمنانی کوردەوە بانگەوازییەکیان بڵاوکردەوە، ئەو بانگەوازییە زۆر گرنگە. دەبێت ئێمەش گوێ لەو بانگەوازەی هونەرمەندان و ڕووناکبیرانی گەلەکەی خۆمان بگرین، کە ویژدانی کۆمەڵگەن، هونەرمەندان بۆ گەلەکەمان جوانیی و خۆشیی دەئافرێنن، کەسانێکن وتەبێژیی بۆ حەق، دادپەروەریی، ویژدان، ئازادیی و دیموکراسیی گەلەکەکان دەکەن و خواستی شتی باشیان بۆ گەلەکەمان هەیە، بەهۆی بانگەوازەکەیانەوە ئێمە سوپاسی خۆمانیان پێشکەش دەکەین و ڕایدەگەیەنین، ئێمە بۆ ئەوەی بەرپرسیاریی خۆمان جێبەجێ بکەین، بە هەستیارییەوە دەجوڵێینەوە. ئەو شوێنەی کە پێشمەرگەی بۆ هاتووە، بۆ ئێمە شوێنێکی زۆر گرنگە و لەبەر ئەوەش هەوڵ دەدەین بەپێی خواست و تامەزرۆیی گەلی کورد بجوڵێینەوە.

 
‎بانگەوازییەکەی کەنەکە گرنگ بوو

 
‎کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کە ژمارەیەکی زۆر هێزی سیاسیی لەناودایە، بانگەوازیی لە پەدەکە، یەنەکە و پەکەکە کرد، کە ئەو ئاڵۆزییە بە ئاوەزی تەندروست چارەسەر بکەن و هەر هێزێک بگەڕێتەوە دۆخ و پێگەی پێشووی خۆی. ئەو بانگەوازە گرنگە. لەبە ئەوەی تاوەکو ئێستا وەڵامێکی زەق و ڕوون بە بانگەوازەکەی کەنەکە نەدراوەتەوە، دەمانەوەێت بەهۆی بەرپرسیارێتیمانەوە سپاسی خۆمانیان بۆ ئاشکرا بکەین. ئێمە سەرنج دەخەیەنە سەر ئەوەی، کە کاتێک ئێمە لەو بانگەوازییە ئاگادارکراینەوە، هەوڵماندا بەپێی ئەو داواکارییانە بجوڵێینەوە. هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامیی هەیە. ئێمە هیچ نیەت و نیازێکمان نییە، کە لە دژی پەدەکە، یەنەکە یان هێزێکی تری سیاسیی کوردان شەڕ بکەین. داوای گەلەکەمان بۆ پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، خواست و تامەزرۆیی ئێمەشە.
‎بانگەوازییەکەی خەباتکارانی ڕاگەیاندنەکانیش ڕێزدارە

 
‎رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی راگەیاندنە کوردیەکان، کە دەیانەوێت بە تێگەیشتن و هۆشمەندیی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەوە گەلەکەمان هۆشیار بکەنەوە، داوایان کردبوو، کە دەبێت ئاڵۆزییەکە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. ئەو بانگەوازییە داوا و خەونی گەلەکەشمانە، بیر و رامانی ڕۆژنامەنووسان و خەباتکارانی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و ئەوەی کە دەبێت کێشەکە لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، بۆ ئێمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.

 
‎تامەزرۆیی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردان فەرمان و بڕیارە

 
‎بانگەوازیی ژنانی کورد لە دوای رووداوەکانی زینی وەرتێ بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی و خۆدوورگرتن لە دوژمنان و ئەو هەڵمەتەی لەو پێناوەدا دەستیان پێکرد، بۆ ئافراندنی ڕای گشتیی و خستنەڕووی تامەزرۆیی گەلی کورد زۆر گرنگە.

 
‎ژنانی کورد بە شێوەیەکی کراوە دەستوەردانیان لەو قەیرانەدا کرد. ژنانی کورد بە هەستی بەرپرسیاریی و کولتوریی کۆمەڵگە، کە بە درێژایی مێژوو ئافرێنراوە، لەچکی سپیی خۆیان هەڵدایە ناو ئەو قەیرانەوە. ئەو هەڵوێستەی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردێک فەرمان و بڕیارێکە. ژنانی کورد داوایانکرد، کە هەموو کێشەکان لە رێگەیی یەکێتیی نەتەوەیی و بە هەڵوێستی نەتەوەیی چارەسەرە بکرێن و هەموو هێزە سیاسیییەکان بگەڕێنەوە سەر شوێن و دۆخ و پێگەی پێشووی خۆیان. بێگومان هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد ئەو بانگەوازە دەبینین.

 
‎ بانگەوازیی ژنان و هونەرمەندانی کورد نوێنەرایەتیی هەستی مافداریی، یەکسانی، دادپەروەریی و ویژدانی گەلی کورد دەکەن. ئەو هێزانەی ئامانجەکانی خۆیان پێکهێنا لەسەر بنەمای ئەو خەون و تامەزرۆییەن، کە بەرپرسیارانە وەڵامی ئەو بانگەوازە بدەنەوە.

 
‎ئەو هەستەی لەلایەن هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، ڕۆژنامەنووسان، کەسایەتی و ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی کورد و ژنانی کورد دوای قەیرانی زینی وەرتێ خرایەڕوو، بۆچوونێکی گرنگی کوردیی ئافراندووە. ویژدانی گەلی کورد لە تامەزرۆیی و داواکەی ئەواندا خۆی بەرجەستە کردووەتەوە. جارێکیتر ئەوە بینرایەوە، کە رای گشتیی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ئافراندنی هەڵوێستی نەتەوەیی دا خاوەن رۆڵێکی گرنگن. ئەو دۆخە بۆ نەتەوەبوونی کوردان و بۆ گەلی کورد جێگای دڵخۆشییە. ئەوە نەک تەنها دەستکەوتی گەلەکەمانە، بەڵکو هاوکات دەستکەوتی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردیشە.

 
‎ئێمە لەو بڕوایەداین هەموو هێزەکان دەگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان

 
‎ئێمە ئەوە بە گرنگ دەزانین، کە رووداوەکەی زینی وەرتێ و ئەو کێشەیەی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد دا دروست بووە، بەپێی تامەزرۆیی و خەون و داوای رای گشتیی کورد چارەسەر بکرێت. بۆیە بەردەوامیی ئەو هەستیارییەی رای گشتی بۆ چارەسەریی ئەو ئاڵۆزییە، کە تا ئێستاش بەردەوامە، دەتوانێت ببێتەهۆی ئەنجامی گرنگ، نەک تەنها بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئێستا، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەگەری ڕوودانی قەیرانی تر لە داهاتوودا و بۆ دەستنیشانکردنی هەڵوێستێکی نەتەوەیی کورد، رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت.  ئەگەر ئەو هەستیارییەی رای گشتیی کورد بەردەوامیی هەبێت، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو هێزەکانی زینی وەرتێ دەگەڕێنەوە بۆ شوێن و دۆخی پێشوویان.

 
‎بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەسیتن

 
‎بە ناوی بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە بەپێی ئەو بانگەوازییانە دەجوڵێینەوە، کە لێمان کراون و هەموو کاتێکیش ئەو چاوەڕوانییەیان لێمان هەبووە. دەبێت ئەوە بزانرێت، لەبەرامبەر بانگەوازیی، داوا و خەون و تامەزرۆیی ڕای گشتیی کورددا، ئێمە بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەستین، لەچوارچێوەی ئەو بانگەوازییەدا، چاوەڕوانیی هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان، کەنەکە، رێکخراوە دیموکراتیک و کەسایەتییەکانی چوار پارچەی کوردستان و ژنانی کورد بۆ ئێمە زۆر گرنگ و هێژان و لەبەر ئەو هەوڵانە ئێمە سوپاسیان دەکەین.

 
‎لەو بڕوایەداین، کە ئەو بەرپرسیاری و هەستیارییەی رای گشتیی کورد بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد بەپێی هەڵوێستیی نەتەوەیی و بۆ ئافراندنی یەکێتیی نەتەوەیی رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت.

 


PM:10:19:30/04/2020