بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و جیهان کرد.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێکدا لە جەژنى کرێکاراندا ئاماژەى بەوەکردووە" لە هەرێمی كوردستان زۆرینەی كرێكاران لەگەڵ خانەوادەکانیان لە خراپترین دۆخی ژیاندان".
دەشڵێت" کرێکاران ڕۆڵێكی بونیادنهرانهو كاریگه‌ریان هه‌یه له ئاوه‌دانكرنه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی هه‌ر وڵاتێك، و شوێن په‌نجه‌ی كرێكارانی كوردستان و ڕه‌نج و تێكۆشانی پاك و دڵسۆزانه‌یان له بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا مایه‌ی شانازیی هه‌موو كوردستانیانه و پشتیوانى تەواوى خۆیان بۆ داوا و مافه ڕه‌واكانی كرێكاران دهربریوە".
روونیکردووەتەوە، کرێکاران لەگەڵ خانەوادەکانیان لە خراپترین دۆخی ژیاندان، بە ئومیدن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كرێكاران به‌وپه‌ڕی وزه و توانای جارانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌رفه‌تی كاری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت و خاوه‌ن كار و كۆمپانیاكان قه‌ره‌بووی كاری له‌ده‌ستچووی ماوه‌ی ڕابردوویان بۆ بكەنەوە.
لە کۆتایى پەیامەکەیدا سەرۆکى پەرلەمان جەختیکردووەتەوە، ئەرکی ئەوانە لە پەرلەمان یاساکانی کار و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بە جۆرێک ڕێکبخەینەوە کە ئێستا و ئاییندەی کرێکاران مسۆگەر بکات.