مەسرور بارزانی بەبۆنەی ١ی ئایارەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایار جەژنی کرێکارانەوە، سوپاسی پابەندبوونیان دەکات بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆناوە.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران. پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها  سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە. 


لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە".
 


PM:03:02:01/05/2020