وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاماری هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه، بڕی ئەو نەوەت فرۆشتوویەتی تەنها " له‌یه‌ك ملیار و ٤٢٣ ملیۆن و ٤٩٩ هه‌زار دۆلارە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به‌تێكڕا ١٣ دۆلار و ٨٠١ سه‌نت بووە"، بەپێچەوانەی ئەم مانگەوە عێراق لە مانگی شوبات بایی ٦ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، لە مانگی ئازاریش نزیکی ٣ ملیار دۆلار، لە نیساندا تەنها بایی ١ ملیار و نیو دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، فرۆش و داهاتی مانگی نیسانی عێراقی بڵاوکردەوە کە تەنها ١٠٣ ملیۆن و ١١٤ههزار و ٩١١ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه، كۆی گشتی داهاتیش بریتی بوه له‌یه‌ك ملیار و ٤٢٣ ملیۆن و ٤٩٩ هه‌زار دۆلار، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به‌تێكڕا ١٣ دۆلار ٨٠١ سه‌نت بووه.
لە راگەیەندراوەکەدا باس له كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك کراوە کە دوو ملیۆن و ٢٨٧ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری مینا كراوه.
هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە، له‌رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه ١٠٠ ملیۆن و ٥٣٢ هه‌زار و ٤٢٧ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه دو ملیۆن ٢٨٧ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری مینا كراوه، هاوكات هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌و كێڵگهیهوه ٣٢٥ هه‌زار و ٣١٩ به‌رمیلیش ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه.
رۆژانه سێ ملیۆن و ٤٣٨ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رێژه‌ی تێكڕای هه‌نارده‌ی رۆژانه‌شی ئاشكراكردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، رۆژانه سێ ملیۆن و ٤٣٨ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، سێ ملیۆن و ٣٥١ به‌رمیل نه‌وتی له‌رێگه‌ی به‌سره‌وه، ٧٦ هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، ١١ هه‌زار به‌رمیلیش له‌رێگه‌ی ئوردنه‌وه بوه.
داهاتی مانگی ئازاری نەوتی عێراق دوو هێندەی داهاتی مانگی نیسانی بووە، لەمانگی ئازاردا کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە عێراق بڕی ١٠٥ ملیۆن و ١١٨ هەزارو ٥٢٣ بەرمیل فرۆشتووە بە ٢ ملیار‌و ٩٦٢ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار دۆلار.
کۆمپانیای سۆمۆ لە راگەیاندنی مانگی ئازاردا ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠١ ملیۆن و ٣٩٢ هەزارو ٩١٨ بەرمیل نەوت هاوردەکراوەو نرخەکەی ٢ ملیار‌و ٨٨٣ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار دینار بووە. هەرچی بیرەکانی نەوتی کەرکوکە کە نەوتەکەی لە بەندەری جیهانەوە فرۆشراوە، بڕی نەوتەکە ٣ ملیۆن و ٢٨٧ هەزارو ٤٣٩ بەرمیل بووە، داهاتەکەی ٧٣ ملیۆن و ٨٤٨ هەزارو ٤٥٤ دۆلار بووە.
نەوتی مانگی ئازاری بیرەکانی کێڵگەی گەیارە ١٢٩ هەزار و ٤٩ بەرمیل بووەو داهاتەکەی ٢٢٥ هەزارو ٣٨٧ دۆلار بووە.
هەروەها لە مانگی ئازاردا، بڕی ئەو نەوتەی نێردراوە بۆ وڵاتی ئۆردون ٣٠٩ هەزارو ١١٧ بەرمیل بووەو نرخەکەی بە ٤ ملیۆن و ٨٩٣ هەزارو ٢٤ دۆلار بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە داهاتی نەوتی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ ئ عێراق لەسەر ٦ ملیار دۆلاربووە.
هەرچی هەێمی کوردستانە، ماوەی شەش مانگە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای دیلۆت هیچ بڕێکی فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا نەکردووە.