زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند" حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی پارەی بەغداد دەكات و  خۆشی ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری ئامادەکردووە".

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" هیچ ئومێدێك نییە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەتایبەت ئەگەر بێت و پارەکەی بەغدا نەیەت، چونکە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە کە تا پارەکەی بەغدا نەیەت دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکات".

زیاد جەبار ڕاشیگەیاند" لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بتوانێت لەئەگەری هاتنی پارەكەی بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ دابەشبكات".
 


PM:09:28:01/05/2020