ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرا

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە، چەندین بریار و ڕاسپاردەی نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەركرد، گرنگترینیان كردنەوەی دەروازەی سنوری تەوێڵەیە بۆ ئاڵوگۆركردنی بازرگانی.

 

لە نووسراوێكی فەڕمیدا كە واژۆی ئازاد تۆفیق، سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجەی لەسەرە تێیدا ڕاگەیەنراوە" بەپێی ڕاگەیەنراوی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٢٠ ی وەزارەتی ناوخۆ و ھەروەھا بەپێی بڕیار و ڕێنماییە نوێیەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگایی هەڵەبجە بڕیاردرا بە كردنەوەی مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ لە سنووری شارەدێی بیارە لە ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٥/٣".

 

بەگوێرەی رێككارە نوێیەكانی ئەو پارێزگایە هاوكات پێشەنگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە بە مەرجی پابەندبوون بە تەواوی ڕێنماییەكانی تەندروستیی و لیژنە تایبەتمەندەكان دەكرێتەوە. 

رێككارەكانی پارێزگای هەڵەبجە: 




AM:12:01:02/05/2020