بوومەلەرزەیەک شاری زاخۆی هەژاند

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣،٣ پله‌ رێخته‌ر له‌قه‌زای زاخۆی سەرسنور تۆماركراوه‌.


به‌پێی راگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، بوومەلەرزەکە كاتژمێر ٨:٥٥ خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆبووەو،  له‌باشوری رۆژئاوای زاخۆی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك رویدا.


   دەربارەی بەهێزی بوومەلەرزەکە، وەزارەتی گواستنەوە ئەوە دەخاتەڕوو، بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌پله‌ی ٣،٣ پله‌ رێخته‌ر به‌دوری ١٠ كیلۆمه‌تر له‌باشوری رۆژئاوای زاخۆ‌ بووه.‌
دوو شەو مەلەوبەریش بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی بازیانی سەر بە سلێمانی هەژاند.
 


AM:12:16:02/05/2020