نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ ٢ی ئایار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، پرنت و خاو بەرزبوونەوەیەکی کەمیان بە بەراورد بە دوێنێ بە خۆوە بینیووە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٢٦ دۆلارو ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستندا بە ٢٦ دۆلارو ٤٨ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٢٦ دۆلارو ٦٧ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ١٩ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستندا بە ١٨ دۆلارو ٨٢ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ١٩ دۆلار بوو.

 

هەرچەندە پێشبینی دەکرێت بەهۆی رێککەوتنی ولآتانی ئۆپێک و ئۆپێک پلاس لەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان، نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، بەلآم تا ئێستا بەرزبوونەوەیەکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیووە. 

 



AM:08:10:02/05/2020