هەنگاو: لە ماوەی مانگێكدا ١٣ هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون

لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد" كە تەنیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٣ هاوڵاتی كورد لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون".

 

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چاودێرى ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەکردووە"  كە لە ماوەی مانگی نیسان دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، برووجێرد، سنە و ئورمیە جێبەجێ کراوە".

 

لە ئامارەکەی هەنگاو هاتووە، ئەو هاوڵاتییە کوردانە لە بەندیخانەکانی کرماشان، برووجێرد، سنە و ئورمیە جێبەجێ کراوە، کە سێک لە زیندانییەکان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، کەسێک دیکەیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و ١١ کەسی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراون.

 

رێخراوی هەنگاو ئەوەشی روونكردووەتەوە، زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٨ حاڵەت بووە، لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە. دوو کەس لە کرماشان، دوو کەس لە ئورمیە و کەسێکیش لە لوڕستان لەسێدارە دراون. 

 

هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ٢٥ هاوڵاتیی کورد لەسێدارە دراون. لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١٢ حاڵەت و لە مانگی چوارەم ١٣ حاڵەت تۆمار کراوە.

 
 
 


PM:01:21:02/05/2020