روداوێكی هاتوچۆ لە شاری دهۆك قوربانی لێكەوتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگەیاند" بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لە ناوەندی شاری دهۆك دو كەس برینداربون كە برینی یەكیان سەختە".

 

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" نیوەڕۆ ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئایار لە ناوەندی شاری دهۆك دوو ئۆتۆمبێل لە جۆی تەكسی و تایبەت بەیەكیاندا داوە و بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەكە بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان سەختە".

 

وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک وتیشی"  لە ئێستاشدا هەردوو بریندارەکە گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردووە".



PM:04:21:02/05/2020