کەناڵێکی نوێی کوردی دەکرێتەوە

بەرپرسێکی دیاری گۆڕان رایدەگەیەنێت، کەناڵێکی ئاسمانی نوێی گۆڕان دەکرێتەوە.


کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە وێنەکانی  لە بینا نوێکەی تەلەفزیۆنەکەی گۆڕان گیراون، نووسیوویەتی " کەناڵی ئاسمانی نوێی گۆڕان پشتیوان بە خوا لە ماوەی سێ مانگی تردا بە شێوازێکی پێشکەوتوانە ئەکەوێتە کار".

 
مێژووی تەلەفزیۆن و میدیاکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی کۆمپانیای وشە لەساڵی ٢٠٠٩دا، کەناڵی KNN یش ماوەی ١٠ ساڵ  بەردەوام بوو لە پەخشی بەرنامەکانی تا شەوی ٢٦ئەیلولی ٢٠١٩ دوای  (١٠) ساڵ و (٩) مانگ، كۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ‌هێناو کۆتایی بە کاری ستافەکەشی هێنرا.

 
لەو دەمەوە ئەم کەناڵەی نوێیەی گۆڕان ئیشی تێدا دەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە، کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ئاشکرای دەکات کە سێ مانگی تر کەناڵەکە تەواو دەبێت.

 


PM:09:12:02/05/2020