ئەمشەو ٢ی ئایار جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نه‌خشه رێگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون لەم قه‌یرانە دارایەی ئێستای هه‌رێمی كوردستان راگەیاند.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی جوڵانه‌وەی نەوەی نوێ، شاسوار عه‌بدولواحید و پەرلەمانتارانی جووڵانەوەکە لەبارەگای سەرەکی بزووتنەوەکە لە سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا نەوەی نوێ پرۆژه‌یه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی دارایی ئێستای هه‌رێمی كوردستان راگەیاند.
شاسوار عه‌بدولواحید لە پێشەکی کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەدا، وتی"هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی پاره‌ی نییە كه بدرێت به مووچه، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیار نه‌مانی پاره‌ی هه‌یه".
سەرۆکی نەوەی نوێ ئاشکراشی کرد کە هەردوو حیزبی حوکمڕان تا ئێستا مانگانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەن بۆ خۆیان.
دەقی نەخشە رێگاکەی نەوەی نوێ..