" سپی " ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەکاتەوە کە سەرەتا مووچە وەردەگرن

ئەمڕۆ ٢ی ئایار ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەرکرد،" سپی " زانیاری لەسەر ریزبەندی چەند وەزارەتێک بڵاودەکاتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی ' کەوتووە لەگەڵ دەستکردنی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی یەک، وەزارەتی تەندروستی لەپێش وەزارەتەکانی ترەوە مووچە وەردەگرێت.

 

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانە دوای وەزارەتی تەندروستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی وەزارەت و هێزەکانی ٨٠ و هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە دەدرێت.

 

دوای وەزارەتی پێشمەرگە، بەپێی زانیاریەکان " سپی " وەزارەتی ناوخۆ مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٢ وەردەگرن.

 

حکومەتی هەرێم لە مانگەکانی پێشوودا مووچەی لە رێگای ٤٥٣ ملیار دیناری حکومەتی ناوەندی و ٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکیەکان بۆ هێزی پێشمەرگەو، داهاتی سامانەسروشتیەکانەوە کە ماناگانە ٢٨٠ ملیۆن دۆلار دەدرا وەزارەتی دارایی، دابین دەکرد.

 

 



PM:11:16:02/05/2020