نرخی نەوت بە جێگری مایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت بەجێگری مایەوە و  له‌ سەرو ٢٦ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٢٦ دۆلارو ٦١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ١٩ دۆلارو ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت نزمترین ئاستی ئاستی تۆمارکرد و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.



AM:08:57:03/05/2020