پێکدادان لەنێوان ھەردوو کۆریا ڕوویدا

لوقمان غەفوور

 

کاتژمێر، ٧:٢٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ئایار، پێکدادان لەنێوان ھەردوو کۆریا ڕویداوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراوە.

ئاڵوگۆڕی تەقەکردنی توند لەنێوان ھەردوو کۆریای باکوور و باشوور ڕویدا و ھەردوو وڵاتەکەش ئێستا لەسەر ھێڵی گفتوگۆن و تا کۆتایی بە تەقەکردن بێت.

بەپێی ھەواڵێکی بلومبێرگ کە لەسەر زاری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزەکانی کۆریای باشوور -ەوە وەریگرتووە، سەرەتا کۆریای باکوور تەقەیان لەخاڵێکی بنکەی پاسەوانی سنووری کۆریای با شوور کردووە، دواتر دوای سێیەم جار تەقەکردن هێزەکانی باشوور وەڵامیان داوەتەوە و لەڕێگەی ئاگادارکردنی دەنگیشەوە داوایان کردووە تەقە بوەستێنن.

ئەم پێکدادانە دوای ڕۆژێک لە ھەواڵی دەرکەوتنی کیم جۆن یۆن -ی سەرۆکی کۆریای باکوور دێت کە ماوەی سێ ھەفتەیە ھیچ ئاسەوارێکی نییە.

ھەروەھا بەپێی تەلەفزیۆنی ئێم بی سی نیوز- پێکدەدانەکە لە ناوچەیەک ڕویداوە کە پێی دەوترێت ناوچەی چەکداماڵڕاو، کە بە ھەزاران سەربازی ھەردوولای تیا مۆڵدراوە و بریتییە لەناوچەیەک کە بەھۆی شەڕی ساڵی ١٩٥٠-١٩٥٣ ی نێوانیان ھەردوو کۆریاوە دروست بوو.

لە دوای نەخۆشکەوتنی کیم جۆن یۆن-ی سەرۆکی کۆریای باکوور-ەوە، بەرپرسانی کۆریای باشوور زۆرترین لێدوانیان داوە لەسەر نەخۆشکەوتنی کیم.



AM:09:45:03/05/2020