سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە پەرلەمانتاران دەكات لە بەغدا ئامادە بن

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد سبەینێ دووشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ئامادەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بن.

وەك لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووە، وەك ئامادەسازییەك بۆ بەستنی دانیشتنی متمانەدان بە حكوومەتی نوێی عێراق لە ماوەی ئەم هەفتەدا، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد بۆ ئامادەبوون. 

روونی كردەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش، گەشتێك لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی و یەكێكی تر لە فڕۆكەخانەی بەسڕە بۆ گواستنەوەی پەرلەمانتاران بۆ بەغدا سبەینێ دووشەممە رێكدەخرێت، دواتر وادەی دانیشتنی پەرلەمان دیاری دەكرێت.




PM:12:14:03/05/2020