بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵ ٦٤٥٨ منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها ٢١ هەزار و ٦٣٦ منداڵا سەردانی كلینكی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە.
هاوكات لەنێو ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری داخڵ كراون ٣١٠٤ یان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و لەو ماوەیەدا ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماكراوە.
هەر لەماوەی ئەو چوار مانگەدا لەو نەخۆشخانەیە ٢٠٩٧ تیشك و ٨٩٠ سۆنار و ٦٢٨ ئیكۆ كراوە بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیان پێی بووە.