لە ئاکرێ کارمەندێکی ئاسایش لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند" بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و دروستبونی گرژییەوە لە سەنتەری قەزای ئاکرێ گەنجێکی تەمەن ٢٥  ساڵ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا".

 

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی گوڵان لە ئاکرێ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کە پیشەی ئاسایش بووە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە دەسڕێژی گوللە کوژرا".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" ئەو گەنجە کارمەندی ئاسایش بووە و دوای ڕووداوەکەش هێزەکانی پۆلیس گەشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە، لە ئێستاشدا دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە".

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنیش لە قەزای ئاکرێ گەنجێک بەهۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە کوژرا.

 





PM:12:50:03/05/2020