دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ی ئایار لەشاری کەرکوک لەگەڕەکی شۆرجەی کوردنیشن پێشمەرگەیەک کوژرا.
ئەو پێشمەرگەیە لەو کاتەی لەلایەن چەکدارێکە لەبەردەم بەنزینخانەی ( شۆرجە ) دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقەی لێکراوە، خێزانەکەشی لەگەڵدا بووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی شەخسی و کۆنی نێوان بکوژ و کوژراوەکە.