نرخی بەنزین زیاتر دابەزی

بەهۆی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان نرخی بەنزینیش لە هەرێم دادەبەزێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزین لەشاری هەولێر بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بەتایبەت لەبەنزینخانەكانی دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر.

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەك لیتر نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لە هەولێر لە بەشێك لەبەنزینخانەكان بۆ ۳۷٥ دینار دابەزیوە و لەبەشێكی تریشیان نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ لەنێوان ٤۰۰ بۆ ٥۰۰ دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە نرخی یەك لیتر پێشتر بە ٦٥۰ بۆ ٦۷٥ دینار بووە، هاوكات نرخی بەنزینی محەسەن و سوپەر نرخەكانیان لەنێوان بەنزینخانەكان جیاوازە بەشێوەیەك بۆ هەر لیترێك بەنزین بە۷۰۰ دینار بۆ ۹۰۰ دینارە، لەكاتێكدا پێشتر لیترێك بەنزینی سوپەر بە زیاتر لە۹۰۰ دینار بۆ ۱۱۰۰ دینار بوو.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ (٥٠٠) دینار و محەسەن بۆ (٦٠٠) دینار و سۆپەر بۆ (٦٧٥) دینار دابەزی. 



PM:07:55:03/05/2020