پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" هۆكاری نه‌دانی موچه، ته‌نها به‌غداد نیه، كه خه‌ریكی ڕاهێنانی موچه‌خۆرن له‌سه‌ر ئه‌و تۆنه به‌ڵكو، دوو به‌شی فه‌رمانبه‌ران كه به 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ش وه‌رناگرن!".
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" ژماره‌ی ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی زاراوه‌ی بندیواریان بۆ به‌كار ده‌هێنرێت، 350 هه‌زار كه‌س به‌ره‌و ژوره، ئه‌و 200 هه‌زاره‌ی كه قوباد تاڵه‌بانی باسی ده‌كات، ته‌نها له سیستمی بایۆ مه‌تریدایه، كه خۆی سه‌رپه‌رشی ده‌كرد و ملیۆنان دۆلاری تێدا خه‌رج كرد! زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه بندیوار هه‌یه".
دابان محەمەد لە نوسینەکەیدا دەشڵێت" 430 هه‌زار موچه‌خۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لیوای هاوبه‌شن و هاوپه‌یمانان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، زۆریان موچه‌خۆرن له‌هێزه‌كانی پێشتر كه له یه‌كه‌ی 70 و 80 بون. ئه‌و فه‌وج و لیوایانه‌ی له به‌غدادن له هه‌رێم موچه خۆرن، ده‌یان هه‌زار كه‌س له ئێستادا به‌هۆی كۆچ كردنیان ڕیزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80 و هێزه ئه‌منیه‌كان جێهشتیوه، به ئێستاشه‌وه موچه‌خۆرن! زانیاری له‌سه‌ر داتا و ئامار و ورده‌كاری ئه‌م دو هێزه، ته‌نانه‌ت لای وه‌زاره‌تی دارایش نیه، به بلۆك و به گوێنی ( گونیه)، پاره‌یان بۆ ده‌برێت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به ده‌ق وتویه‌تی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی، خه‌ڵكیان دامه‌زراندوه و بندیواری زۆریان هه‌یه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌م قسه‌یه بۆ ته‌نز بوبێت، یان بۆ وه‌لێمی په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و دوهێزه كه له‌و دانیشتنهدابون، بێ ویژدانیهكی گه‌وره‌یه. ( ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه 500 پاسه‌وانی هه‌یه، مه‌لای ئاینی هه‌یه 15 پاسه‌وانی هه‌یه) لانی كه‌م بندیواره‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌قه‌د ئه‌و دو هێزه لێبكه‌ن، خه‌ڵك سوپاس گوزار ده‌بێت".
پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاندووە" هۆكاری نه‌دانی موچه، ته‌نها به‌غداد نیه، كه خه‌ریكی ڕاهێنانی موچه‌خۆرن له‌سه‌ر ئه‌و تۆنه به‌ڵكو، دوو به‌شی فه‌رمانبه‌ران كه به 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ش وه‌رناگرن! باجی سه‌دان هه‌زار، له هه‌وادار و كادر و خه‌ڵكی حزبی و نا موسته‌حه‌ق ده‌ده‌ن كه بندیواری پارتی و یه‌كێتین، هاوکات باجی سه‌دان ملیۆن دۆلار، گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌فیڕۆدانی داهاتی نه‌وت ده‌ده‌ن، له‌ژێر ناوی گومرگی توركیا، كرێی بۆری كۆمپانیای كار و خه‌رجی حكومه‌ت بۆ لایه‌نی دیكه.
ناوبراو لە نوسینەکەیدا ئاشکراشیکردووە" باجی سه‌دان كۆمپانیای حزبی و به‌رپرسی حزبی ده‌ده‌ن كه سه‌ریان كردوه به داهاتی ناوخۆدا و مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌به‌ن، باجی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسایی چاكسازی ده‌ده‌ن، كه په‌رله‌مان ده‌ریكردوه. له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كرێت، باجی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی خودی حكومه‌ت ده‌ده‌ن، كه هێشتا له دۆلابی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه!".