چیرۆکی کوشتنی ژنێکی کورد لەلایەن براکانییەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند" لە ناوچەی ماژینی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان كچێك لە لایەن براكانیەوە بە فیشەك كوژرا".

 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی (ع، ح، ب) خەڵکی شارۆچکەی (ماژین)ی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن براکانیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست دا.

 

هاوکات لای خۆشییەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوەکەی راگەیاند" کە ئەو کچە ١٠ گوللەی بەرکەوتووە، هەروەها ئەو ژنە ماوەیەک پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و پاش دەمەقاڵە لەگەڵ هاوژینەکەی، گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی کە دواتر لە لایەن براکانیەوە کوژراوە".

 

 

 


AM:12:25:04/05/2020