سەعید گاباری هونەرمەندی دیاری رۆژئاوای کوردستان کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٤ی ئایار هونەرمەندی گەورەی رۆژئاوای کوردستان و کوردستانی گەورە، سەعید گاباری لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستدا.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمیر ٤:٤٥ لە نەخۆشخانەی سەردەم لەهەولێر، سەعید گاباری هونەرمەندی ناسراوی کورد کە بەزگماک کوێربووە، بە نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

 

سەعید گاباری لەدایکبووی ١٩٥٦ی شاری عامودای سەر بە قامشلۆیەو هەر لەتەمەنێکی زۆر مناڵیەوە سەرباری نابینایی ئالودەی هونەرو گۆرانیبێژی بووەو، لەو تەمەنە کورتەدا زیاتر لە چوار هەزار گۆرانی کوردی کە زۆریان فۆلکلۆربوون زیندوو کردۆتەوەو تۆمار کردووە.

 

ئەو هونەرمەندە چەندان گۆرانی بۆ دۆزی کورد و پێشمەرگە چڕیووەو لەسەر هونەرەکەشی رووبەڕووی ئازارو ئەشکەنجە بۆتەوەو ئاوارەی دەرەوەی ولآت بووە، تا لەم دواییەدا لە هەولێر نیشتەجێ بووە.



AM:09:22:04/05/2020