ئەمڕۆ دووشەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠.
د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ٢ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی ئایاری٢٠٢٠ کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/5/6، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی (وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی)و (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای (كۆڕۆنا) له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی (2019 ـ 2020).