وەزارەتى دارایى و ئابوریى و حکومەتى هەرێم رایگەیاند" سێشه‌ممه و چوارشەممە موچەی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ سێشه‌ممه موچه‌ی مانگى یەکى ئەمساڵى دیوان و لیواكانی وه‌زره‌تی پێشمه‌رگه دابەشدەکرێن، هاوکات رۆژی چوارشه‌ممه موچەی یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ موچەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ ی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.
ئەم موچەیە یەکەم موچەی ساڵی ٢٠٢٠ ە و بەهۆی نەهاتنی بودجەی هەرێم لە بەغدا و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابەشکردنی موچە دواکەوتوە.