سیاسەتمەدارێکی کورد کۆچی دوای کرد

سیاسەتمەدار و پەروەردەکاری ناسراوی کورد ڕەزا باران لە بەرلینی ئەڵمانیا کۆچی دوای کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕەزا باران لە بەرلینی ئەڵمانیا کۆچی دوای کرد.

 

ڕەزا باران لە ساڵی ١٩٤٢ لە ئەنقەرە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٦٣ەوە لە بەرلین دەژیان. لە گەنجێتی خۆیدا لەناو ژمارەیەک دەزگای کورد و کۆمەڵەکانی تورکیادا کاری کردووە.

باران لە ساڵی ١٩٩١ – ١٩٩٥ دا ببووە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی کریئوزبێرگی ئەڵمانیا و لە ساڵی ١٩٩٥دا دەنگێکی زۆری لە سەر لیستی پارتی سەوز بەدەستهێنا و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی بەرلین. ڕەزا باران بە شێوەیەکی چالاک بۆ مافی پەنابەران کاری دەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەهۆی خزمەتەکەی بەرێوەبەرایەتی ویلایەتی بەرلین خەڵاتی کرد. مایکڵ مولەر سەرۆکی شارەوانی بەرلین خەڵاتەکەی پێشکەش بە ڕەزا باران کردبوو.

 

 




PM:06:07:04/05/2020