پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەستلەکار دەکێشێتەوە

بەهۆی بوونی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی، د. میران محەمەد دەستی لەئەندامی پەرلەمانی عێراق کێشایەوە.

 
لە پەیامێک د. میران محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق نووسیوویەتی " پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەکێتیدا بڕیارمدا لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق بکشێمەوە بەڵام چ لەناو پەرلەمانبم یان یەکێتی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر ئەو ٥٦ هەزار کەسەی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەنگیان پێداوم".

 
دەقی پەیامەکەی د.میران محەمەد
پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەکێتیدا بڕیارمدا لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق بکشێمەوە بەڵام چ لەناو پەرلەمانبم یان یەکێتی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر ئەو ٥٦ هەزار کەسەی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەنگیان پێداوم


پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەم بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق پابەندبوونمە بە پرانسیپەکانی نەهێشتنی فرەپۆستی کە وەک رێکارێکی چاکسازی لە پەیڕەوی پەسەندکراوی یەکێتیدا ئاماژەی پێدراوە بەرژەوەندی و موچەی زیاد و کۆمەڵێک ئیمتیازات رەتدەکەمەوە بەڵام بێگومان هەرگیز دەستبەرداری تەنانەت یەک دەنگی دەنگدەرانم نابم، لەهەرکوێبم بەئەمانەتەوە توانای خۆم دەخەمەگەڕ بۆ خزمەتی ئەوان و هەموو کوردزمانێک، دوبارە سوپاسی بێ پایانم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی لەهەوڵیاندا بچمە پەرلەمان بەتایبەت کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و خەڵکی بەئەمەکی دەڤەری راپەڕین و سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و شارەزور و هەموو ناوچەیەک و گوندێک کە کەسێکیان متمانەی بەمنداوە و هەرگیز لەیادی ناکەم و بەڵێن بێت نوێنەری ئەوان دەبم لەناو مەکتەبی سیاسیدا


داواکارم لەو هەڤاڵەی کە لە پەرلەمانی عیراق جێگەی بەندە دەگرێتەوە توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ خزمەتی گشتی


هاوڕێیان..
هەڤاڵان..

 
دەستبەرداربوون لە بەرژەوەندی ماددی و تێکەڵبوون لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو باوەڕەمانەوە هاتووە کە حزب و ژیانی سیاسی ئامرازە نەک مەرام، یەکێتی بەدرێژایی مێژوو ئامرازی داکۆکیکردن بووە لە چین و توێژ و پرسە راستەقینەکانی کوردایەتی و ژیاندۆستی، لەوڕوەوە ئێمە ئێستا هەڵگری باوەڕ و وزەی تەواوین کە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەتوانێت لەنێو کێشمەکێشی سیاسەتدا هەموو بڕیار و هەنگاوێکی دروست بۆ بەرژەوەندی گشتی هەڵگرێت و جارێکی تر پردی متمانە لەنێوان کۆمەڵانی خەڵکدا دروستبکاتەوە




د. میران محەمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٤/٥/٢٠٢٠

 


PM:11:25:04/05/2020