دوو ژنی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
دوو ژنی خەڵکی شارەکانی کامێران و مەهاباد بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سێشەممە ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی کامیاران کە ماوەیەک پێش ئێستا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لە دەست دا".
هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو ژنە بە ناوی (لقاح قادری) خەڵکی گوندی (دەژن)ی سەر بە کامێران بووە و ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەهۆی کێشەی خێزانی و خەمۆکییەوە خۆی سووتاندبوو و دواجار ئەمڕۆ و پاش ٦ شەش ڕۆژ گیانی لە دەست دا".
هاوکات دەشڵێت" ڕۆژی هەینی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی گوندی خانکەندی ناوچی چۆمی مەجید خانی مەهاباد، بە ناوی ”پەروین فەرتووت“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەروین فەرتووت بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.
AM:11:54:05/05/2020