یەكێتی و گۆڕان: پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانین بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی

ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لە كۆبوونەوەیەكی ئاساییدا، هەردوولا جەختیانكردەوە لە دابینكردنی مووچە بۆ هاوڵاتیان.

 

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە" هەردوولا جەختیان كردەوە لە  دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ".

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" هەنگاوە كردارییەكانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەكانمان و پتەوكردنی متمانە بگرینەبەر، پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانین بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی و گرتنەبەری ڕێكارە یاساییە پێویستەكان، وەك لە ڕێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە".



PM:02:32:05/05/2020