ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و له سەرو ٢٨ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٢٩ دۆلارو ٢٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٢ دۆلارو ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٢٨ دۆلارو ٣١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢١ دۆلارو ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە پێشتر وڵاتانی ئۆپێك رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و لە یەكی ئایارەوە رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمكراوەتەوە.