کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە رووسیا نزیکبوونەوە

لوقمان غەفوور

رۆژی 4ی ئایار، چوار کەشتی جەنگی ئەمەریکا چوونە دەریای بارنتس-ی کەنار دەریاکانی جەمسەری باکووری خۆرئاوای رووسیا، کە ئەمەش یەکەمجارە لە سەرەتای ھەشتاکانەوە، کەشتی جەنگی ئەمەریکا روو لەو ناوچەیە بکەن.

بەپێی ھەواڵێکی ئێن بی سی نیوز، وێرای ئەوەی دەریای بارنتس دەریایەکی نێودەوڵەتییە، بەڵام دەکەوێتە پشت کەنارە ئاوییەکانی رووسیاوە.

ھێزی دەریای باکوور دڵی ھێزی دەریایی رووسیایە، دەورە دراوە بە دەریای بارنتس. بەپێی راگەیەندراوێکی ھێزی دەریایی 6ی ئەمەریکی، رووسیا بەنیاز بووە ھێز بنێرێتە دەریای بارنتس، بۆیە ئەمەریکا پێش ئەوەن گەیشتین. لەبەرامبەردا ھێزی دەریای رووسیا رایگەیاند، نیازیان بووە بچنە ئەو ناوچەیە بۆ چاودێری جموجوڵی ناتۆ لە ناوچەکە.

ھەروەھا وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند، کە کەشتییەکانی ئەمەریکا ھەڵگری دژە مووشەکییە. بۆیە بە نیازێکی باش نەھێنراوەتە نزیک رووسیا.

دوای شەش ساڵ لە داستبەسەرداگرتنی دورگەی قرمی ئۆکرانیا. لەسەر ئەو پێشێلکارییە، پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمەریکا ئاسایی نەبووەتەوە.

ھەفتەی پێشوو، رووسیا مووشەکی توانا، ھەڵگری ئەتۆمیی دوور ھاوێژ و مووشەکی پێکانی ژێر دەریایی بڵاوکردووەتەوە، بە درێژایی سنوورەکانی خۆرئاوا.

دوو ھەفتە لەمەوبەریش، ئەمەریکا، رووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە تاقیکردنەوەی لەسەر مووشەکی دژە مانگی دەستکرد کردووە، دوای ئەوەی رووسیا داوای گفتوگۆی لەسەر بڵاوکردنەوەی چەک کرد، لە بۆشایی ئاسمان.

PM:04:49:05/05/2020