پێدانی کارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" كە بەهۆی بوونی گرفتێكەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبۆتەوە و بەوهۆیەشەوە 3 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە دوو یەكەی هەڵمی وێستگەی هەولێری غازی كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 300 مێگاوات كەم بووەتەوە".

 

ڕاشیگەیاندووە" بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەهەر چوار پارێزگاكەی كوردستان 3 كاتژمێر كەم دەبێتەوە".

جەختیشی كردۆتەوە، دوای چارەسەركردنی گرفتەكە و گەڕانەوەی هەردوو یەكەكە بارودۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە .

 


PM:07:30:05/05/2020