چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر میحوەری مەخمور

چەکدارانی داعش ئەمشەو ٥ی ئایار هێرشێکیان کردە سەر میحوەری مەخمور لە رۆژئاوای شاری هەولێر.

 

سەرچاوەیەکی ئەمەنی لە ناوچەکە بە " سپی " راگەیاند" هێرشەکە کاتژمێر ٨ی دەستیپێکردووە لەو میحوەرەوە، ئەو شوێنەی هێرشەکەشی کراوەتە سەر لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووپای عێراقیدایە.

 

هێزی پێشمەرگە لەو میحوەرەوە نزیکە، بەلآم تا ئێستا هێرشەکە پێگەکانی ئەوانی نەگرتۆتەوە.

 

لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا ئەو میحوەرە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگە دەرهێنراو کەوتە دەست هێزە عێراقییەکان.

 



PM:08:44:05/05/2020