حکومەتی هەرێم بڕیاری دەستکردنەوە بەدەوام و دابەزاندنی مووچەی پلە باڵاکانی دەرکرد

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ٥ی ئایاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا، وەزارەتەکان لە ١١ی ئایار دەست بەدەوام دەکەنەوە، هەروەها حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد مووچەی پلە بالآکان بەرێژەی ٥٠% کەمدەکرێتەوە.

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار درا وەزارەتەکان لە ٩ی بەیانییەوە بۆ ١ی پاشنیتوەرۆ بەردەوام دەبێت، ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە و خزمەتگوزارین دەوامیان زیاتر دەبێت.

 

هەروەها لەبارەی کردنەوەی دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکان بریاردراوە، لە ١٦ی ئایاردا بڕیار لەسەر کردنەوەی ئەو بوارەی خوێندن بدرێت.

 

هەرچی قوتابخانەکانی سەر بەوەزارەتی پەروردە هەیە، لە پۆلی ١ەوە تا ١١ دوای جەژنی رەمەزان تاقیکردنەوە دەکەن. پۆلی ١٢ کانیش پەرلەمان لە بارەیەوە بڕیار دەدات.

لەبارەی موڵک مال و قەرزەکانی حکومەت و مووچەوە ئەم بریارانە دران:

- حکومەتی هەرێم بڕیاری دا پلە بالآکان مووچەکانیان کەمبکرێتەوە بەرێژەی ٥٠% دا.

-  بودجەو خەرجی وەزارەتەكان كەمدەكرێتەوە
-  خەرجی وەبەرهێنان نامێنێت 
- هەموو ئەو زەویانەی دراون بۆ پرۆژە كە كاری لەسەر نەكراوە لێیان دەسەنرێتەوە.
- هەموو ئەو زەویانەی حكومەت كە داگیركراون وەردەگیرێتەوە.
-  باج دەخرێتە سەر بەرهەمە نەوتیەكان و كۆمپانیاكانی بواری نەوتی
-  قەرزی حكومەت لای كۆمپانیاكان وەردەگیرێتەوە.
- بڕیاری چاكسازی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە 

هەروەها حکومەت بڕیاری دەرکرد لە کرێ موڵکەکانی بۆ مانگی و سێ و چوار خۆشبێت.

دەربارەی مووچەش بڕیاردرا، رۆژی پێنج شەممەش مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٠ ی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت.



PM:11:48:05/05/2020